ئامارێکی نوێی کۆرۆنا راگەیەندرا

به‌هۆی په‌تاكه‌ 21 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 850 حاڵه‌تی تووشبوونی نوێش تۆماركران
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی کۆرۆنای له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان راگەیاند.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا 849 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوونە و 21 تووشبووی پەتاکەش گیانیان لەدەستداوە.

وەك لە ئامارەکەدا ئاماژەی پێکراوە، لە 24 کاتژمێردا 1358 تووشبووی کۆرۆنا بە تەواوی چاکبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:

راگەیاندراوی ژماره‌ 611ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگەیاندراوی ژماره‌ 611ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا

H.B