دایكێك به گریانه‌وه داوا ده‌كات به‌شوودانی كچه 12 ساڵییه‌كه‌ی رابگیرێت
K24 - هه‌ولێر:
گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه دایكێك به گریانه‌وه داوا ده‌كات به هانای كچه بچووكه‌كه‌یه‌وه بچن و رێگری له به‌شوودانی بكرێت، كه ته‌مه‌نی 12 ساڵه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، كه پڕۆسه‌كه به‌گوێره‌ی یاسا كراوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عێراق له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه ده‌ستاوده‌ستی كرد، كه دایكێك به گریانه‌وه داوایكرد، هاوسه‌رگیریی منداڵه 12 ساڵییه‌كه‌ی رابگیرێت، كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له به‌شوودانی كچه‌كه‌ی نییه و داوای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كردووه، كه رێگری له‌و هاوسه‌رگیرییه بگرن، له‌كاتێكدا كچه‌كه‌ی هێشتا بچووكه و پێویستی به‌هاناوه‌چوون هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، باوكی كچه‌كه‌ی پێشتر لێی جیابووه‌ته‌وه و كچه‌كه‌شی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دایكی‌دا به‌خێوكراوه، به‌ڵام باوكی كچه‌كه ده‌یه‌وێت به زۆره‌ملێ و له ده‌ره‌وه‌ی دادگا و به‌بێ ره‌زامه‌ندی كچه‌كه هاوسه‌رگیری پێبكات، ده‌شڵێت بۆ ئه‌وه به‌ڵگه‌ی هه‌یه، كه نامه‌ی ده‌نگی لایه و كچه‌كه‌ی ده‌گری، ده‌ڵێت به‌زۆره‌ملێ به‌شووم ده‌ده‌ن.
أم عراقية تستنجد لإنقاذ طفلتها"12سنة" من الزواج بالإكراه ..
— مشاهير`و`خرابيط! (@_jiif) October 29, 2021
والدها يريد تزويجها من شقيق امرأته الثانية !#مناشدة_ام pic.twitter.com/Z3VLiXGiJX
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له‌لایه‌ن چالاكوانانه‌وه، كه هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ رزگاركردنی ئه‌و كچه 12 ساڵییه ده‌ستپێكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ناچار كرد، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هاوسه‌رگیرییه بكه‌ن.
عه‌مید "غالب عه‌تییه"، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵگایی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق وه‌ڵامی دایكه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، پۆلیس به‌دواداچوونی بۆ داواكارییه‌كه‌ی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تیمه‌كه‌یان باوكه‌كه و كچه 12 ساڵییه‌كه‌یان بینیووه، كه ناوی "ئه‌سرا"یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زاواكه و براكه‌شیان بینیووه.
غالب عه‌تییه گوتی: هاوسه‌رگیرییه‌كه به ره‌زامه‌ندی كچه‌كه‌یه و به‌وه‌ش دڵخۆشه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ناچاری بكات، تیمه‌كه‌شمان گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان بینیوه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌رگیریی خوار ته‌مه‌نی رێپێدراو ئه‌نجام دراوه.
گوتیشی: شه‌رع و یاسا رێگه به هاوسه‌رگیری خوار ته‌مه‌نی رێپێدراو ده‌ده‌ن، كه به بریكارنامه‌ی باوكی بێت، روونیشكرده‌وه، رۆڵی پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یایی، ته‌نیا درووستكردنی هۆشیارییه.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری منداڵه 12 ساڵییه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و ره‌خنه‌ی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه لێگیراوه، كه یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی نووسیوویه‌تی، "به‌پێی یاسا هاوسه‌رگیری خوار ته‌مه‌نی رێپێدراو له عێراق، منداڵانی ته‌مه‌ن 15 ساڵی ده‌گرێته‌وه، نه‌ك 12 ساڵی، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه ده‌توانن بڵێن، له‌ترسی هۆزه‌كان وامانگوتووه".