كۆرۆنا له كۆتاییدا لاواز ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك زانای بواری نه‌خۆشییه گوزاره‌كان دوو مه‌رجیان بۆ كۆتاییهێنانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاریكردووه، كه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ نه‌مێنێت، زاناكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، لاواز بوونی كۆرۆنا به تێپه‌ڕبوونی كات رووده‌دات.
ماڵپه‌ڕێ "ئێن پی ئاڕ"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك ڤایرۆسه جێگیره‌كانی دیكه نییه، بۆیه دوای چه‌ندین توێژینه‌وه چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كیان بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه ده‌ستنیشانكردووه، تا رووبه‌ڕووی ئه‌و په‌تایه ببنه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتی زاناكان، هیوایه‌ك هه‌یه، كه مرۆڤ بتوانێت به یه‌كجاری به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا زاڵ ببێت، هه‌رچه‌نده ڤایرۆسه‌كه به خێرای به هه‌موو كیشوه‌ره‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا بێهیوا نین و چه‌ندین توێژنه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه.
جینی لاڤین، زانای زینده‌وه‌رزانی له زانكۆی "ئیمروی" له جۆرجیا ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر نه‌توانین به ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر كۆرۆنادا زاڵ بین، ده‌بێت وه‌ك په‌تاكانی دیكه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، ره‌نگه وه‌ك سۆریكه و ئیفلیجی منداڵان ره‌فتاری له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
پۆڵ بینیاسز، زانای ڤایرۆس له زانكۆی "رۆكیفیله‌ر" له نیویۆرك روونیكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ بین، ده‌بێت ئه‌و ڤایرۆسه له سنوورێكدا بوه‌ستێنرێت و هیچ گۆڕاوی دیكه‌ی لێ درووست نه‌بێت و جیناته‌كانی به پێی تێپه‌ڕبوونی كات هه‌ر وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه.
زانای زینده‌وه‌رزانی، كاسرین كیستله‌ر له زانكۆی واشنتن رایگه‌یاند، كێشه‌ی ڤایرۆسه‌كان ئه‌وه‌یه، كه به‌رده‌وام خۆیان ده‌گۆڕن، وه‌ك ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا، كه ساڵانه خۆی ده‌گۆڕێت و خه‌ڵكیش به به‌رده‌وام تووشی ده‌بن، بۆیه هه‌موو ساڵێك ڤاكسینێكی نوێ بۆ درووست ده‌كرێت.
سه‌ره‌تا ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا زانایان پێیانوابوو ڤایرۆسه‌كه زیاتر له سۆریكه ده‌چێت، نه‌ك ئه‌نفله‌وه‌نزا، به‌ڵام دواتر وه‌ك ئه‌نفله‌وه‌نزا خۆی گۆڕی، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا، به‌ڵكو به خێرایی خۆی ده‌گۆڕێت.
كلیسته‌ر له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی له زانكۆی واشنتن توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتووه، ڤایرۆسی كۆرۆنا چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی خۆی ده‌گۆڕێت.
زانایان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ن، كه خێرا گۆڕانی كۆرۆنا به‌و شێوه‌یه، هه‌ر وه‌ك ئه‌نفله‌وه‌نزایه و له كۆتاییدا ڤایرۆسه‌كه خۆی زاڵ ده‌كات و دووباره و سێباره‌ش خه‌ڵك تووشی ده‌بن، ئه‌مه‌ش هه‌موو ساڵێك دووباره ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بۆچوونی ئه‌وه هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ره‌وشه‌كه ده‌گۆڕێت.
ژماره‌یه‌ك زانا روونیانكرده‌وه، له كۆتاییدا كۆرۆنا كه‌متر له ڤایرۆسه‌كانی دیكه ده‌شێت و دواجار وه‌ك ئه‌نفلوه‌نزا تووشبووانی به سووكی تووشی ده‌بن و وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رمایان بووبێت.
جینی لاڤین، زانای زینده‌وه‌رزانی، كه ئێستا بۆ كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژیای زینده‌یی "كاریوس" كارده‌كات، له توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه دوای دوو ساڵ، یان 5 ساڵ، یان 10 ساڵی دیكه ڤایرۆسی كۆرۆنا گۆڕانكارییه‌ك درووست ده‌كات، كه ره‌نگه ڤایرۆسه‌كه خۆی بۆ ڤایرۆسێكی نوێ بگۆڕێت، كه كاریگه‌رییه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رمابوون وابێت، ئه‌مه‌ش به دوو مه‌رج دێته‌دی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مه‌رجی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه، كه به‌رگری به‌رده‌واممان به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه بۆ درووست ببێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك تووشی كۆرۆنا ده‌بین، یان ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رده‌گرین.
روونیشكرده‌وه، به وه‌رگرتنی ڤاكسین، یان تووشبوون به كۆرۆنا، بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ به‌رگریمان بۆ درووست ده‌بێت، به تێپه‌ڕبوونی كاتیش زۆربه‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی له كاریگه‌رییه تونده‌كانی كۆرۆنا پارێزراو ده‌بن.
له‌باره‌ی مه‌رجی دووه‌میش، لاڤین ده‌ڵێت، ڤایرۆسه‌كه له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه به رێژه‌یه‌ك لاواز بێت، كه تووشی كۆرۆنا بوون له ته‌مه‌نێكی بچو‌وكدا، ئه‌وكاته‌ش وه‌كو كه‌سانی گه‌وره به‌رگری له‌شیان به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه به‌هێز ده‌بێت، له رووی تیۆرییه‌وه هه‌موو كه‌سێك له‌سه‌ر رووی زه‌وی به‌رگرییان به‌رامبه‌ر كۆرۆنا ده‌بێت.
ئه‌و زانایه له توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاشكرای كردووه، كه درووستبوونی ئه‌و به‌رگرییه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتووانی جیهان به‌رامبه‌ر به كۆرۆنا كاتێكی زۆری پێده‌چێت، ره‌نگه چه‌ند ساڵێك بێت، بۆیه ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كات، كه ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن.
به گوێره‌ی دوایین ئاماری كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، تا ئێستا 247 ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌شدا نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.