په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌: جوگرافیای ناوچه‌كانی ئێمه‌ ناوی كوردستانه‌

"زۆر کات سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی تورکیا ناوی کوردستانیان هێناوە"
عومەر ئۆجەلان، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر فراکسیۆنی هەدەپە
عومەر ئۆجەلان، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر فراکسیۆنی هەدەپە

K24 - هه‌ولێر:

عومەر ئۆجەلان، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر فراکسیۆنی هەدەپە رایگەیاند، کورد جوگرافیای خۆی وەک کوردستان ناو دەبات و زۆر کاتیش سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی تورکیا ناوی کوردستانیان هێناوە و بە فەرمی ناساندوویانە.

عومەر ئۆجەلان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە باشووری کوردستان هەیە و بەفەرمیش پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی تورکیادا هەیە.