بێگەرد تاڵەبانی: کاری زیاتر بۆ به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
لە پێشانگە هاوبه‌شه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەم پێشانگایە دەرفەتێکی گرنگە بۆ بەبازاڕکردنی بەربوومە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق.
وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بڕیارە به مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان، رێککەوتنێک لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی واژۆ بکەین، تا بتوانرێت به‌رهه‌می جووتیارانی كوردستان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ساغبكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوچەکانی دیکەی عێراق لە هەرێمی کوردستان ئاسانكاری بۆ ده‌كرێت.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی روونیكرده‌وه، له‌و پێشانگه هاوبه‌شه‌ی ئه‌مڕۆ، كۆمپانیای زۆر گه‌وره به‌شدارییان تێداكردووه، كه به‌رهه‌می خۆیان له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ساغ ده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، كه به‌بازاڕكرنی به‌رهه‌می جوتیاری له‌رێگه‌ی پێشه‌سازی خۆراكه‌وه بێت و چه‌ندی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه.