پیکێ: بەخیلی بە ریال مەدرید دەبەم

جیرارد پیکێ
جیرارد پیکێ

جیرارد پیکێ کە هەمیشە لەلایەن هاندەرانی ریال مەدرید دژایەتی دەکرێت لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت 'بەخیلی بە ریال مەدرید دەبەم'.

جیرارد پیکێ بەرگریکاری بارسێلۆنای ئیسپانی کە لە هەمان کاتدا خاوەنی جامی دەیڤزە و خاوەندارییەتی ئەو پاڵەوانێتییەی یاریی تێنس دەکات، لە دیمانەیەکی لەگەڵ میدیاکانی ئیسپانیا دەڵێت 'هیوادارم بارسێلۆناش وەکو مەدریدی لێ بێت، من بەخیلی بە مەدرید دەبەم، خۆزگە دەخوازم بارسێلۆناش وەکو ریال مەدریدی لێ بێت'.

هەروەها پیکێ دەڵێت 'حەز دەکەم هەمیشە هاندەرانی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ وەکو دوژمن پێشوازیم لێ بکەن، ئەمە بەشێکە لە کاری ئێمە، من هەمیشە کاتێک لە مەدریدم وا هەست دەکەم لە ماڵی خۆمم، لەلام ئاساییە ئەگەر بگونجێت لە داهاتوو یارییەکی تێنس لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ رێبکبخەم'.