ئه‌نه‌كه‌سه‌: بە هیچ شێوەیەك دەسەڵاتی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان قبوڵ ناکه‌ین

سعود مه‌لا‌: سەرۆك بارزانی رۆڵێکی کاریگەری بۆ یەکڕیزی نێوان لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان هەبووە
سعود مەلا، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا
سعود مەلا، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا

K24- هه‌ولێر:

سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا "ئەنەکەسە" داوا لە پەکەکە دەکات، دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی رۆژئاوای کوردستاندا نەکات و کادیرەکانی لەو بەشەی کوردستان دووربخاتەوە.

سعود مەلا، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دانوستانەکانی کوردی - کوردی لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ئەنەکەسە لەگەڵ سەرکەوتنی دانوستانەکانە، بەڵام پەیەدە باوەڕی بە دانوستان و هاوبەشی نییە و لەسەر په‌یڕه‌وكردنی سیاسەتی خۆسەپاندن بەردەوامە.

سەرۆکی ئەنەکەسە گوتیشی: سەرۆك بارزانی رۆڵێکی کاریگەری بۆ یەکڕیزی نێوان لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان هەبووە و چەند رێککەوتنێکیش بە چاودێری ئەو واژۆ کراون.

دووپاتیشی کردەوە، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا بە هیچ شێوەیەك دەسەڵاتی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان قبوڵ ناکات و پێویستە پەکەکە کادیرانی خۆی لە رۆژئاوای کوردستان دووربخاتەوە.

H.B