كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس: ده‌بێت چاودێری ئێران بكه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی سه‌ر به كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه ئێستا خۆیان ده‌سه‌ڵاتدارن، جه‌ختیانكرده‌وه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ناووكی ئیمزا بكات، ره‌تده‌كرێته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆنگرێسمانه‌كانی سه‌ر به كۆمارییه‌كان، دوای ئه‌وه دێت كه بایدن له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا رایگه‌یاند، واشنتن له‌گه‌ڵ تاران رێك ده‌كه‌وێت، تا ئه‌و كاته‌ی ئێران پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه ده‌بێت.
له نامه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك له كۆنگرێسمانانی كۆمارییه‌كان بۆ رۆژنامه‌ی (واشنتن فریبیكۆن) رایانگه‌یاند، بایدن ده‌سه‌ڵاتی هیچ به‌ڵێنێكی له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ئابڵووقه‌كانی سه‌ر ئێران نییه.
راشیانگه‌یاند، به گوێره‌ی یاسا، بایدن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه كه به‌ناوی كۆنگرێسه‌وه قسه بكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، جیم بانكس ئه‌ندامی كۆنگرێسمانی سه‌ر به كۆمارییه‌كان رایگه‌یاند، پێویسته خوێنمژه‌كانی ئێران له ژێر چاودێریدا بن، لابردنی سزاكان كه له‌لایه‌ن بایدن به‌ڵێن به تاران دراوه، ده‌ره‌نجامی نابێت.
راشیگه‌یاند، كۆنگرێس ده‌توانێت قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه بكات، یاخوود ئابڵووقه‌ی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت، بۆیه به‌ڵێنه به‌تاڵه‌كانی بایدن بۆ لابردنی ئابڵووقه‌ی ئابووری بۆ سه‌ر ئێران، هیچ ده‌ره‌نجامێكی نابێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، جۆ ویڵسۆن ئه‌ندامی كۆنگرێسی سه‌ر به كۆمارییه‌كان رایگه‌یاند، به‌ڵێندانی بایدن به ئێرانییه‌كان هیچ مانایه‌كی نییه، بۆیه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه كه به‌ناوی كۆنگرێسه‌وه قسه بكات.