سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردی بناغەی قوتابخانەیەك لە گوندی کۆری دادەنێت
K24 - هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (7ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبەری 2021) کاتژمێر 10:00 بەردی بناغەی قوتابخانەیەك لە گوندی کۆری لە هەولێر دادەنێت.
له‌چوارچێوه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆییه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانەیەك لە گوندی کۆری لە هەولێر دادەنێت.
گوندی کۆری پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونە لە هەولێر و لە زیاتر لە 3 هه‌زار ماڵ پێکدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی لافاو زیانێکی زۆری بەرکەوت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بڕیاریدا ماڵە زیانلێکەوتووەکان قەرەبوو بکاتەوە.