جیرارد ده‌گه‌ڕێته‌وه پرێمه‌رلیگ
بەپێی سەرچاوەکانی ئینگڵاند لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئاستۆن ڤیلا بە فەرمی گرێبەستی ستیڤن جیرارد رادەگەیەنێت و گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
جیرارد هەرچەندە گرێبەستی تاکو ساڵی 2024 لەگەڵ گلاسکۆ رێنجەرز هەیە بەڵام لەپێناو ئاتسۆن ڤیلا گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە و دەبێتە شوێنگرەوەی دین سمیس کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ستێڤن جیراردی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، یه‌كه‌مین ئه‌زموونی كاری راهێنه‌رایه‌تی له 2017 له‌گه‌ڵ لاوانی لیڤه‌رپوول ده‌ستپێكرد، به‌ڵام دوای یه‌ك ساڵ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی گڵاسكۆ رێنجه‌رزی سكۆتله‌ندی وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ یانه‌ی رێنجه‌رز سه‌رپه‌رشتی 192 یاریی كردووه، 124 یاری بردووه‌ته‌وه، 41 یاری به‌رامبه‌ربووه و 27 شكستی تۆمار كردووه و نازناوی خولی نێوخۆیی سكۆتله‌ندای به‌ده‌ستهێناوه.