فه‌لاح حه‌سه‌ن: ئه‌وروپا له رووی مافی مرۆڤه‌وه پاشه‌كشه‌ی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌لاح حه‌سه‌ن، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لاوانی سیاسی له ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، دۆسیه‌ی په‌نابه‌ران گه‌وره‌تره له‌وه‌ی ته‌نیا دۆسیه‌یه‌كی مرۆیی بێت و كێشه‌ی نێوان رووسیا له لایه‌ك و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپایه له لایه‌كی دیكه‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، فه‌لاح حه‌سه‌ن گوتی: مه‌ترسی ئه‌منی له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان بێڵاڕووس و پۆڵه‌ندا هه‌یه و په‌نابه‌ران وه‌ك چه‌كێك له دژی پۆڵه‌ندا به‌كار ده‌هێنرێن.
گوتیشی: یه‌كێتی ئه‌وروپا له رووی مامه‌ڵه‌ی مرۆییه‌وه له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی په‌نابه‌ران پاشه‌كشه‌ی كردووه و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێستا ده‌كرێت، ئه‌وه نییه كه ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌وروپا كاری بۆ ده‌كرد.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ردوو وڵاتی ناوچه‌كه كه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر بلۆكی رووسیا له لایه‌ك و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له لایه‌كی دیكه‌وه هێزی سه‌ربازیی و ئه‌منییان له ناوچه سنوورییه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه و مه‌ترسی درووستبوونی گرژی له ئارادایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆچی مرۆڤ به‌شێكه له ماف و ناكرێت رێگری له‌وه بكرێت خه‌ڵك له كوێ پێی خۆشه بژیت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا په‌نابه‌ران له ره‌وشێكی مرۆیی سه‌ختدان و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ته‌نگژه‌یه نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین كردووه، به هیوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی بدرێته‌وه و كار بكرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه.