كونسوڵی گشتی كوه‌یت: له هه‌ولێر هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
له دیدارێكی تایبه‌ت به به‌شی عه‌ره‌بی كوردستان24، دكتۆر عومه‌ر ئه‌لكه‌نده‌ری، كونسوڵی گشتی كوه‌یت له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رسامن به ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و سووربوونی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پێشكه‌وتنی هه‌رێم.
كونسوڵی گشتی كوه‌یت بۆ به‌شی عه‌ره‌بی كوردستان 24 رایگه‌یاند، رۆڵی پێشمەرگە لە رووبەڕوبونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پارێزگاریکردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه، به گرنگییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
ناوبراو راشیگه‌یاند، ئێمه پێمان وایه هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت هه‌ولێری پایته‌خت، له رێگه‌ی حكومه‌ت و گه‌له‌كه‌یه‌وه هه‌نگاوی پۆزه‌تیڤانه ده‌نێن، كه له داهاتوودا هه‌ولێری پایته‌خت كرانه‌وه‌یه‌كی مه‌زن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه بووه‌ته پێگه‌یه‌كی گه‌شتیاری كه له ساڵانی رابردووش به پایته‌ختی گه‌شتیاری عه‌ره‌بی ده‌ستنیشانكرا.
روونیكرده‌وه، من زۆر خۆشحاڵبووم كه زانیم دێمه هه‌ولێر، چونكه پێشتر ناوبانگی ئه‌و شاره‌م بیستبوو، پێم وایه لێكچووی زۆر له نێوانی هه‌ولێر و كوه‌یتدا هه‌ن، كه پێكهاته‌كانی به رێزه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و لێره هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ین، كه هه‌مان شت له كوه‌یت بوونی هه‌یه.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر هه‌یه، له كوه‌یتیش هه‌مان شت ده‌بینین، كه كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ولێر خۆپارێز و پابه‌ندن، به‌هه‌مان شێوه له كوه‌یتیش ئه‌وه ده‌بینرێت، جگه له‌وه‌ش خۆشه‌ویستی و مێژووی هاوبه‌ش، كورد و كوه‌یتییه‌كان به یه‌كدی ده‌به‌ستێته‌وه، خێزانێكی زۆری كورد ده‌مێكه له كوه‌یت ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
كونسوڵی گشتی كوه‌یت له هه‌ولێر جه‌ختیكرده‌وه، له كوه‌یت شوێنێك هه‌یه به شه‌قامی كورد ناسراوه، له به‌رامبه‌ردا له هه‌ولێر مزگه‌وتێك به‌ناوی (مزگه‌وتی كوه‌یتی) له ساڵانی په‌نجاكان بوونیاتنراوه، جیا له‌وه‌ش له ساڵانی حه‌فتاكان كوه‌یتییه‌كان بۆ گه‌شتكردن ده‌هاتنه شه‌قڵاوه‌و پیرمام، به‌وپه‌ڕی رێز و خۆشه‌ویستییه‌وه پێشوازیان لێده‌كرا.
ناوبراو گوتی: من زۆر سەرسامم بە بۆنە کۆمەڵایەتیەکان لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی رۆژانی نەورۆز، من لەو رۆژەدا جلی کوردی لەبەر دەکەم و ئاهەنگ دەگێڕم و سەمای کوردی لەگەڵ برا کوردەکانم دەکەم، من لە خۆشی و ناخۆشیەکانی کورد بەشدارم و لەوانەش یادکردنەوەی کیمابارانکردنی هەڵەبجه و قوربانییه‌كانی دیكه‌ی گەلی کورد.
گوتیشی: زۆر حەزم لە خواردنی کوردییە، له چێشتخانەی کوردی چەندین خواردنی جۆراو جۆر هه‌ن، بە تایبەتی حەزم لە خواردنی پەرتەپڵاو و قوڕاوە، پێش ئەوەی بێمە هەولێر ناوبانگی ماستی هەولێرم بیستبوو و زۆرم حەز لێ‌بوو و ئیستاش عاشقی ماستی هه‌ولێرم.
جه‌ختیشیكرده‌وه، لە ساڵی 2015 کونسوڵخانەمان لە هەولێر کردەوە و لەو کاتەوە دەستبەکار بووم، كه کوردستان بە کاتێکی زۆر قورس‌دا تێدەپەڕی، ئه‌میش به هۆی هێرشی رێکخراوی داعشەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری ئێمەی کرد و ئاسانکاریی زۆری بۆ ئێمە ره‌خساند، وای کرد کارەکانمان ئاسان بن.
باسی له‌وه‌شكرد، هاوکاریەکی زۆرمان پێشکەش بە ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان و عێڕاق کرد، کە بڕی هاوكارییه‌كان دەگاتە سەرووی 200 ملیۆن دۆلار، بۆ هەوڵە مرۆییه‌كانی ئێمە ئه‌گه‌ر ئاسانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبوایە، هەرگیز نه‌مانده‌توانی ئەو کارانە بەم شێوەیە ئەنجام بدەین.
روونیشیكرده‌وه، عێراق و هەرێمی کوردستان دوو دەرفەتی وەبەرهێنانی زۆر باشن بۆ وەبەرهێنەرە کوەیتیەکان و من هەمیشە هانیانم داوە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.