عه‌بدوڵڵا جه‌لال: یانه‌ی دهۆك خراپترین یانه‌یه له جیهان
عه‌بدوڵڵا جه‌لال سه‌رۆكی نوێی یانه‌ی دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كێشه و گرفته‌كانی یانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه یانه‌كه‌یان له دۆخێكی خراپ دایه و 6 ملیار و نیو قه‌رزداره.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 14 نۆڤێمبه‌ری 2021، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدوڵڵا جه‌لال كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ساز كرد و تێیدا كێشه و گرفته‌كانیان بۆ میدیایه‌كان خسته‌ڕوو.
سه‌رۆكی یانه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه پێویسته ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له یانه‌كه بوونی هه‌یه بۆ هه‌موولایه‌ك ئاشكرای بكه‌ین، گوتیشی: ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه به هانده‌ران و حكوومه‌تمان دا به كردار جێبه‌جێی بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه قه‌رزێكی زۆری كه‌ڵه‌كه‌بوو بۆ ئێمه به‌جێماوه كه زیاتره له 6 ملیار دینار و به‌شێكی ئه‌و قه‌رزانه‌ش هی پێش ساڵی 2014ـه‌یه.
عه‌بدوڵڵا جه‌لال ده‌شڵێت: راستییه‌كه‌ی ئێمه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربین نه‌مانزانی یانه‌كه تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه دۆخی خراپه و قه‌رزاره، ئێمه كاتێك یانه‌كه‌مان وه‌رگرت ته‌نانه‌ت یه‌ك دینار له خه‌زێنه‌ی یانه‌كه‌دا نه‌بوو، یانه‌ی دهۆك ناوێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ماڵێكی وێرانه، قه‌یرانه‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن، ته‌نانه‌ت ئێستا یانه‌ی دهۆك خراپترین یانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و جیهانیش.
سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و تێبینی و نیشانه‌ی پرسیارانه‌ی له‌سه‌ر داهات و قه‌رزه‌كانی یانه‌كه هه‌یه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ری بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له گفتووگۆیه‌كان سه‌ركه‌وتوونه‌بووین كێشه‌كان له دادگا یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه و پێویسته ئه‌و ناڕوونییه‌ی هه‌یه بۆ حكوومه‌ت و راگه‌یاندنه‌كان و هانده‌ران ئاشكرا بكرێت.
عه‌بدوڵڵا جه‌لال ده‌شڵێت: یانه‌كه له رابردوو پاره‌ی ئه‌و تاوه‌ره‌ی وه‌رگرتووه كه كه‌وتووه‌ته نێو یانه‌كه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی وه‌ربه‌رهێنانیش رێككه‌وتووه كه مانگانه بڕێك پاره‌ی داوه‌ته یانه‌كه، ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و گرێبه‌ستانه‌ی یانه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كان كردوویه‌تی هێشتا ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی له‌سه‌رنه‌دراوه و قه‌رزه‌كانیش تا دێت زیاتر له‌سه‌ر یانه‌كه كه‌ڵه‌كه ده‌بن.
سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌و پاره‌یه‌ی له یانه‌كه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت ناتوانێت 25%ـی مووچه‌ی یاریزانه‌كان دابین بكات له كاتێكدا یانه‌كه له خولی نایابی كوردستان و خولی پله‌یه‌كی عێراق و له یارییه‌كانی دیكه‌ی تاكی و وه‌رزشه‌كانی دیكه كێبڕكێ ده‌كات.
رۆژی 30 ئۆكتۆبه‌ری 2021، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك كرا كه تێیدا ستافێكی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردران و ته‌نیا یه‌ك كه‌س له ستافی پێشوو هه‌ڵبژێردرایه‌وه و ئه‌وانیتر سه‌رجه‌میان دوورخرانه‌وه و له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگی پێویستیان نه‌هێنا.