ژنه به‌ندكراوێكی داعش له گرتووخانه‌یه‌كی فه‌ره‌نسا رایكرد
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "لوپارێزیان"ی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته له راكردنی ژنه به‌ندكراوێكی گرتووخانه‌ی "فرێنسیس" له هه‌رێمی "ڤال دو مارن" ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه به‌هۆی تێوه‌گلانی تیرۆره‌وه به‌نكراوه و سه‌ر به رێكخراوی داعشه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كرد، ئه‌و به‌ندكراوه‌ی داعش ته‌مه‌نی 31 ساڵه، توانیویه‌تی له ژووری به‌ندكردنه‌كه‌ی رابكات و بگاته ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كانی زیندان، به‌ڵام دوای كه‌مێك هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه و له نزیك په‌رژینی گرتووخانه‌كه ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌وڵی راكردنی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی داعش ئاشكرا بووه، دوای ئه‌وه‌ی زانیویانه له به‌شی دووه‌می هۆڵی زیندانیكراون ژووری زیندایكردنه‌كه‌ی ئه‌و ژنه چۆڵه و كه‌سی لێ نییه.
پۆلیسی گرتووخانه‌ی "فرێنسیس" روونیكرده‌وه، ئه‌و ژنه له رووی جه‌سته‌ییه‌وه "لاواز و وه‌رزشییه"، له ژووره‌كه‌ی خۆی تونێلێكی هه‌ڵكه‌ندووه و له‌وێوه گه‌یشتووه‌ته هۆڵی وه‌رزشكردنی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی گرتووخانه‌كه، له‌وێشه‌وه خۆی گه‌یاندووه‌ته رێڕه‌وی چوونه‌ده‌ره‌وه، زۆر هه‌وڵی داوه كه‌لێنێك بدۆزێته‌وه و له‌وێ رابكات، به‌ڵام سوودی نه‌بووه، دواتر ده‌ستگیركراوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هێشتا به وردی نازانرێت چۆن ئه‌و ژنه به‌ندكراوه‌ی داعش له ژووره‌كه‌ی خۆی رایكردووه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتووخانه‌كه ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ ئاگاداربوونمان له هه‌وڵی راكردنی ئه‌و ژنه، ده‌ستبه‌جێ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زنیدانیكراوانی ژنان پشكێنراوه، ده‌ركه‌وتووه هه‌وڵی راكردنه‌كه تاكه‌كه‌سی بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و ژنه به‌ندكراوه، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، له مانگی دیسه‌مبه‌ری 2017 به‌هۆی په‌یوه‌ندی به رێكخراوی داعشه‌وه ده‌ستگیركراوه، كه پێشتر چووه‌ته سووریا، له‌وێشه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا دادگاییكردنه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بووه.