11كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 11 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا و 355 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به په‌تاكه راگه‌یه‌ندران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 4885 كه‌س ئه‌نجامدراوه، وێڕای چاكبوونه‌وه‌ی 592 تووشبووی په‌تاكه به‌ته‌واوه‌تی.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (633)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كۆرۆنا:
H.B