یاریزانێكی ئه‌مه‌ریكی به به‌رچاوی منداڵه‌كه‌ی له ئافره‌تێك ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه له ماڵێك له ئه‌مه‌ریكا، پیاوێك به توندی له ژنێك ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی له ده‌موچاوی ده‌دات، به ته‌له‌ڤیزیۆنی داده‌دات، دواتر به‌رزی ده‌كاته‌وه و به توندی بۆ سه‌ر زه‌وی فڕێیده‌دات.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رووداوه‌كه‌یان به "ده‌ستدریژییه‌كی نامرۆڤانه" ناساندووه، كه له‌لایه‌ن یاریزانی ئه‌مه‌ریكی "زاك ستایسی"یه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ژنێك، له‌كاتێكدا ئه‌و ژنه‌ی دایكی منداڵه‌كه‌یه‌تی و به‌یه‌كه‌وه له ماڵێكدا ده‌ژین.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه، كه یاریزانی تیمی "سانت لویس" به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرش ده‌كاته سه‌ر دایكی منداڵه‌كه‌ی، به توندی لێیده‌دات، دواتر وه‌كو بوكه‌ڵه‌یه‌كی یان تۆپێك به‌رزی ده‌كاته‌وه و ده‌یخاته سه‌ر زه‌وی.
توندوتیژییه‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه ئه‌مه‌ریكییه له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا روونه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زیاتر توڕه كردووه، "زاك" به‌به‌رچاوی منداڵه‌كه‌ی له‌و ئافره‌ته ده‌دات، له گرته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، كه ده‌نگی گریانی منداڵه‌كه دێت، كاتێك دایك و باوكی ده‌مه‌قاڵێیانه.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كارده‌نه‌وه‌یان بۆ ئه‌و گرته ڤیدیۆییه، داوای توندترین سزایان بۆ ئه‌و یاریزانه كردووه، كه ره‌فتارێكی توندتیژانه‌ی به‌كارهێناوه.
Home video captures former NFL running back Zac Stacy savagely beating the mother of his child & throwing her around like a rag doll in Florida. The child was just feet away. Zac Stacy played for St. Louis Rams & the Jets. pic.twitter.com/ikI38QqdAu
— Andy Ngô 🏳️🌈 (@MrAndyNgo) November 18, 2021