له مه‌نامه‌وه.. نێردراوی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له‌باره‌ی ئێران ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
رۆبێرت مالی، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران دووپاتیكرده‌وه، سه‌رۆك جۆ بایدن رێگه به ئێران نادات ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بگات و هۆشداری ئه‌وه‌شی دا، تاران له خاڵێك نزیك بووه‌ته‌وه، كه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تێدا نییه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆری یۆرانیۆمی پیتاندووه، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمی بكرێته‌وه، كه بڕیاره له 29ی ئه‌م مانگه له ڤیه‌ننا به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌م گوتانه‌ی مالی له میانه‌ی كۆڕبه‌ندی مه‌نامه 2021ـدا له وڵاتی به‌حره‌ین هاتوون و گوتی: مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی كه‌نداو، بۆ گوێبیستبوونییه‌تی له هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه، به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران له ڤیه‌ننا ده‌ست به دانوستان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و گوێبیستی په‌یامێكی روونی پشتیوان و هانده‌رانه بۆ پلانێكی گشتگیر و هاوبه‌ش له وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، میسر و ئوردن بوو و گوتی: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێران گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵیان بدات، ئه‌وا پێویسته واژۆ له‌سه‌ر پلانی كاری هاوبه‌ش و گشتگیریان بكات".
له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی ئێران بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان له ڤیه‌ننا، به‌گوته‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهان، تاران له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یۆرانیۆمی له ئاستێكی به‌رزدا پیتاندووه.
رۆبێرت مالی گوتی: ئێران سه‌ركێشی مه‌ترسیدار ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك كه له‌وانه‌یه مه‌حاڵ بێت بتوانرێت سوود له زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ببینرێت، كه له كاتی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ له ساڵی 2018ـه‌وه تا ئێستا هه‌ڵپه‌سێردراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر ئێران به‌مشیوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت له پیتاندنی یۆرانیۆم، كاتێك دێت كه گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه ده‌بێته مه‌حاڵ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پلانی كاری هاوبه‌شی گشتگیر، ئه‌وا هیچ سوودێكی نابێت".
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران دووپاتیكرده‌وه، "پیشكه‌وتنه‌كانی ئێران له‌وباره‌یه‌وه نیگه‌رانی له ته‌واوی ناوچه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه... ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه كاته‌كه زۆر به‌خێرایی تێپه‌ڕێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موومان بڵێین: "بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كار له‌كار ترازاوه".
رۆژی چارشه‌ممه‌ی رابردووش له به‌یاننامه‌كدا، دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌نداو – ئه‌مه‌ریكی، واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی له كه‌نداو هۆشدارییه‌كی هاوبه‌شیان به ئێران دا و تارانیان به دروستكردنی قه‌یرانی ئه‌تۆمی و شێواندنی سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به مووشه‌كه بالیستییه‌كانی تۆمه‌تبار كرد.
نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران دووپاتیشیكرده‌وه، "ئێران ده‌یه‌وێت هه‌نگاوه‌كانی دانوستانی ئه‌تۆمی هێواش بكات و له به‌رامبه‌ریشدا په‌له له به‌ره‌وپێشبردن و خێراكردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بكات".
H.B