ئێران: به‌منزیكانه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ دانوستانه‌كان
K24- هه‌ولێر:
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوللـه‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه و ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمی به‌منزیكانه راگه‌یاند، له هه‌مان كاتدا هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكاشی له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه ئیدانه كرد.
شه‌وی رابردوو له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی "ئێن بی سی"ی ئه‌مه‌ریكی، عه‌بدوللـه‌هیان گوتی: ئیداره‌ی سه‌رۆك بایدن به‌رده‌وام باسی ئه‌وه ده‌كات، كه پابه‌ند ده‌بێت به بنه‌ماكانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، كه له ساڵی 2015 واژۆ كرایوو، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی له‌و پێناوه‌دا نه‌ناوه كه نیازپاكی خۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ حكومه‌تی نوێی ئێران و گه‌له‌كه‌ی بسه‌لمێنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، بگره سزای نوێیشی به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندووه.
ئه‌و وه‌زیره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: بایدن به ئاشكار رێباز و په‌یڕه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ به‌رامبه‌ر به ئێران ئیدانه ده‌كات، له هه‌مان كاتدا خۆیشی له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه ده‌ڕوات و به‌رده‌وامی به جێبه‌جێكردنی سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێران ده‌دات، كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پێشخۆیه‌وه سه‌پێنرابوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له نیازی خۆی بۆ دانوستانه‌كان جددی بێت، بۆچی رێكاره‌كان كه‌ڵه‌كه ده‌كات؟ به‌لای ئێرانه‌وه ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی نه‌رێنییه".
حوسێن عه‌بدوللـه‌هیان دووپاتیكرده‌وه، "ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه تاران هیچی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستنه‌هێناوه"، گوتیشی: حكومه‌تی نوێی ئێران ئێستا سه‌رقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنه بۆ ئه‌و دانوستانانه‌ی حكومه‌تی پێشوو ئه‌نجامیداون.
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌چوارچێوه‌ی پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دانوستانه‌كانی حكومه‌تی پێشوو، تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه و ده‌رگاكانی دیپلۆماسی و گفتوگۆش به كراوه‌یی ده‌هێڵینه‌وه و به‌منزیكانه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ دانوستانه‌كان".
ئاشكراشیكرد، له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا گفتوگۆی بونیاتنه‌ریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا ئه‌نجامداوه و بڕیاره له‌م چه‌ند رۆژه‌دا دوایین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندێكی فه‌ره‌نسی ئه‌نجام بده‌ن.
عه‌بدوللـه‌هیان ئاماده‌یی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌شی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زیندانیان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نیشاندا، ئه‌مه‌ش به گوته‌ی خۆی، "ته‌نها وه‌ك پرسێكی مرۆیی".
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی به‌ئامانجگرتنی زانایانی ئه‌تۆمیی ئێرانیش كه تاران به‌رده‌وام په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئیسرائیل درێژ ده‌كات، ئه‌و وه‌زیره‌ی ئێران جه‌ختی كرده‌وه، "كۆماری ئیسلامی ئاماده‌یه وه‌ڵامی گونجاوی بۆ هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك هه‌بێت، كه بكرێته سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه به‌ڵگه‌یه‌كی پشتڕاستكراوه، ئه‌وا به‌په‌له و به‌بێ دوودڵی وه‌ڵامی هاوشێوه‌مان ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیش، كه له ده‌ستپێكی ساڵی 2020 له هێرشێكی ئاسمانیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران، ئه‌و وه‌زیره ئێرانییه دووپاتیكرده‌وه، حكومه‌تی تاران ئه‌و دۆسیه داناخات، جه‌ختیشی كرده‌وه، "پێویسته پلانداڕێژه‌ر و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه "تیرۆرستییه" له دژی "پاڵه‌وانێكی نیشتمانی" بدرێنه دادگا".
H.B