وه‌زاره‌تی كاره‌با: دۆخی کارەبای سۆران ئاسایی دەبێتەوە
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی گواستنەوەی کارەبای پاڵەپەستۆی بەرزی (شەقڵاوە - سۆران - چوارقوڕنە) بووە هۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، پڕۆژه‌كه لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو گەیشتە شوێنێک کە تیمەکانی کارەبا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە پێویستییان بە 7 بۆ 10 رۆژێک هەیە کە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هەردوو ناوچەکە کەم بکرێتەوە.
راشیگه‌یاند، پاش هەوڵێکی زۆری وەزارەتی کارەبا و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار، بڕیار درا تیمەکانی کۆمپانێا بۆ خێرا جێبەجێکردنی پرۆژەکە زیاد بکرێن و بە شێوەی فول تایم لە مەودای نێوان (شەقلاوە - خەلیفان) بە دووری 33 کیلۆمەتر لە پرۆژەکە کار بکەن.
روونیكرده‌وه، بەر لە ماوەی دیاریکراو، تا ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو رەوشی کارەبای دەڤەری سۆران ئاسایی دەبێتەوە.