نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سوید: ره‌وه‌ندی كوردی له‌ سوید به‌هێزه‌

"گرفتی كۆچبه‌ران پرسێكی ئاڵۆزه‌"
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سوید
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سوید

K24 - هەولێر:

شۆرش قادر رەحیم، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوید له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی سوید گرنگی به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، هه‌روه‌ها ره‌وه‌ندی كوردی له‌ سوید به‌هێزه‌، به‌شداره‌ له‌ دروستكردنی داهاتووی سوید.

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سوید رایگه‌یاند، له‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید باس له‌ كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كرێت، دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت،  هه‌روه‌ها گوتی: "سوید گرنگی به‌ كوردستان ده‌دات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرسی كۆچبه‌ران پرسێكی ئاڵۆزه‌، سوید، پێیوایه‌ ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان هاوكاریی كۆچبه‌ران بكات.