له دوبه‌ی زیاتر له تۆنێك مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له دوبه‌ی رایگه‌یاند، توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی 1342 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دوبه‌ی عه‌بدوڵڵا خه‌لیفه رایگه‌یاند، تۆڕێكی تاوانباریان ده‌ستگیركردووه، كه 91 فرۆشیار بوونه و په‌یوه‌ندییان به باندێكی تاوانكارییه‌وه هه‌بووه و بانگه‌شه‌یان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ژه‌هر له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، رایگه‌یاندووه، ئه‌و بڕه مادده هۆشبه‌ره‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، پێكهاتووه له حه‌شیش، كریستاڵ، هیرۆیین، حه‌بی بێهۆشكار، ماریگوانا، كۆكایین و ئه‌فیوون.