منداڵێكی 6 ساڵه له‌لایه‌ن باوك و زڕدایكه‌كه‌ی ده‌كوژرێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكردوه، منداڵێكی 6 ساڵه توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌سه‌ر یه‌ك ناچار كراوه بخه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوكی و زڕدایكه‌كه‌یه‌وه لێیدراوه، هه‌رچه‌نده باوكه‌كه و ژنه‌كه‌ی ره‌تیانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و منداڵه‌یان كوشتبێت، به‌ڵام دادگا به‌ڵگه‌ی ده‌ستكه‌وتووه و تۆمه‌تباركراون به كوشتنی ئه‌و منداڵه.
له گرته ڤیدیۆییه‌ك كه ده‌ست دادگا كه‌وتووه، ده‌ركه‌وتووه "ئارسه‌ر لابینجۆ هیوز"، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ناچاركراوه له ژوورێكدا له‌سه‌ر زه‌وی بخه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر كراوه، له تۆماره ڤیدیۆییه‌كه‌دا منداڵه شه‌ش ساڵییه‌كه به گریانه‌وه ده‌ڵێت "كه‌س منی خۆشناوێت".
گرته ڤیدیۆییه‌كه له كامیرای چاودێرییه‌وه له ماڵه‌كه‌یان له "وێست میدلاندز"ی به‌ریتانیا له (17ی حوزه‌یرانی 2020) تۆماركراوه و خراوه‌ته به‌رده‌ست دادوه‌رانی دادگای "كۆنڤێنتری كراون"، كه باوكی منداڵه‌كه "تۆماس هیوز"ی 29 ساڵ، له‌گه‌ڵ زڕدایكه‌كه‌ی "ئیما تاستین"ی 32 ساڵ، به كوشتنی ئارسه‌ر تۆمه‌تباركراون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه، منداڵه‌كه رووبه‌ڕووی ره‌وشێكی خراپ بووه‌ته‌وه، له‌و ژووره‌ی تێیدا خه‌وێنراوه، له‌سه‌ر زه‌وییه، كاتێك له خه‌و به ئاگادێته‌وه، پێخهفهكانی به‌دوای خۆیدا راده‌كێشێت و له ژووره‌كه به شه‌له‌شه‌ل ده‌چێته ده‌ره‌وه، دواتر ده‌نگی گریانه‌كه‌ی دێت، كه ده‌ڵێت "كه‌س منی خۆشناوێت".
ئارسه‌ر كاتێك له‌و ژووره‌ی تێیدا بووه، ده‌چێته‌وه ده‌ره‌وه، دوو خوله‌كی ته‌واوی پێده‌چێت، كه ته‌نیا دوو مه‌تره، به روونی پێیه‌وه دیاره كه ته‌ندروستی باش نییه، كه به‌ره‌و ژوورێكی دیكه ده‌ڕوات.
دادگا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه، ئه‌و كوڕه شه‌ش ساڵییه، دوای ئه‌وه‌ی لێیدراوه، مێشكی ئازاری پێگه‌شتووه، له خواردنیش بێبه‌شكراوه، ناچاركراوه بۆ ماوه‌ی 14 كاتژمێر له رۆژێكدا له‌سه‌ر پێیه‌كانی بوه‌ستێت.
تۆماس و ژنه‌كه‌ی ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و منداڵه‌یان كوشتبێت و توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كردبێت، به‌ڵام 3 رۆژ به‌ر له ئێستا له دانیشتنێكی دادگادا تۆمارێكی ده‌نگی له دادگا ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، كه ئارسه‌ر ئازار دراوه.
دادگا ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه‌ی ده‌ست كه‌وتووه، كه ئیما په‌یامی ده‌نگی بۆ تۆماسی هاوسه‌ری ده‌نارد، كه ئه‌و له‌ماڵه‌وه نه‌بووایه، په‌یامه‌كانی زوو زوو تۆمار ده‌كرد و به هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گوت ئه‌وتا ئارسه‌ر سه‌ر له‌نوێ ده‌ستپێده‌كاته‌وه یان هێشتا به‌رده‌وامه.
داواكاری گشتی دادگاكه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و ژنه له ماوه‌ی 3 مانگدا 200 په‌یامی ده‌نگی تۆماركردووه، له په‌یامێكدا ده‌ڵێت "گوێ بگره ئارسه‌ر داوای مامی و داپیره‌ی ده‌كات"، "ئه‌وتا ئارسه‌ر داوای خواردنه‌وه ده‌كات"، به‌ڵام له تۆمارێكی ده‌نگیدا "ئیما" به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌دا هاواری كردووه و گوتوویه‌تی "بوه‌سته و جوڵه نه‌كه‌ی".
دادگا زڕدایكه‌كه‌ی به كوشتنی ئارسه‌ر تۆمه‌تبار كردووه، كه چه‌ند جارێك سه‌ری ئه‌و منداڵه‌ی به زه‌وی داداوه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌شی له توندوتیژییه‌كان هاوبه‌ش بووه. هێشتاش دادگا له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و دادگاییكردنه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه.
بێلك هیوز، مامی ئارسه‌ر، مانگی رابردوو له دادگا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه چه‌ندین جار گریانی ئه‌و كوڕه‌ی بیستووه، كه ده‌گوترێت له‌لایه‌ن زڕدایكه‌كه‌یه‌وه لێیدراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئارسه‌ر لای ئه‌و گوتوویه‌تی "دایكی خۆم وازی له‌من هێناوه و به‌جێیهێشتووم".
دادگا به‌ڵگه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، كه تۆماس هاوبه‌شی توندوتیژییه‌كانه به‌رامبه‌ر ئارسه‌ر، هه‌ركاتێك ئه‌و پیاوه له ماڵ نه‌بووبێت، ژنه‌كه‌ی نامه‌ی ده‌نگی بۆ ناردووه، كه كوڕه‌كه‌ت هه‌ر ده‌گری، باوكه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه: "گۆڕێك بۆ ئارسه‌ر ههڵبكهنه"، "گه‌رده‌نی ده‌بڕم"، "كاتێك بێمه‌وه ده‌زانم چی لێده‌كه‌م".
ئارسه‌ر له مانگی شوباتی 2019ـه‌وه راده‌ستی باوكی كراوه، دوای ئه‌وه‌ی دایكی خۆی "ئۆلیڤیا لابینجۆ" به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرا.