كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ی ورده‌كاری له‌باره‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی كازمی ئاشكرا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
موشرق عه‌باس، راوێژكاری سیاسیی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق واده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ورده‌كاری له‌باره‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی كازمی ئاشكرا كرد.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، ئه‌و راوێژكاره‌ی كازمی نووسیویه‌تی: "له رۆژانی داهاتوودا به‌شێك له راستییه‌كان، ڤیدیۆ، وێنه و به‌ڵگه له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سته‌مكارییه‌كه‌ی به‌ئامانجكردنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری عێراق له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه ئاشكرا ده‌كرێن".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "هه‌وڵه چه‌واشه‌كارییه‌كان بۆ ئێمه گرنگ نییه، هه‌روه‌ك به‌داخه‌وه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و هه‌وڵانه.. راستییه‌كان نامرن".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر له تویتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی هێرشبه‌رانی سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كر و دووپاتیكرده‌وه، ئەگەر ئه‌نجامی لێکۆڵینەوەکان له باره‌ی ئه‌و دۆسییه ئاشکرا نەکرێن، ئەوا ناچار دەبین لە داهاتوودا خۆمان ئاشكرایان بكه‌ین.
H.B