"مۆنالیزای ئەفغانستان" گەیشتە ئیتاڵیا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و ئافره‌ته چاو سه‌وزه ئه‌فغانییه گه‌یشته ئیتاڵیا، كه به مۆنالیزای ئه‌فغانستان ناسراوه، دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی له به‌رگی گۆڤاری "ناشناڵ جوگرافیك" بڵاوكرایه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ئه‌و ئافره‌ته له‌گه‌ڵ هه‌زاران كه‌سی دیكه له وڵاته‌كه‌ی رایكرد.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا "ماریۆ دراغی" رایگه‌یاند، هێنانی "شه‌ربات گولا"، كه به مۆنالیزای ئه‌فغانستان ناسراوه، بۆ وڵاته‌كه‌ی رێكخستووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای هاوكاری كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵێت.
حكومه‌تی ئیتاڵیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی یارمه‌تی "شه‌ربات" ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ژیانی نوێی ئه‌و وڵاته رابهێنێت.
شه‌ربات، كه له ساڵی 1984ـه‌وه وێنه‌یه‌كی له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ری جه‌نگی "ستیڤ ماكوری" له به‌رگی گۆڤاری ناشناڵ جوگرافیك بڵاوكرایه‌وه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی به مۆنالیزای ئه‌فغانستان بناسرێت، دوای ئه‌وه‌ش جارێكی دیكه‌ش ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره وێنه‌ی دیكه‌ی ئه‌و ئافره‌ته چاو سه‌وزه‌ی له ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌تر بڵاوكردووه‌ته‌وه.
شه‌ربات له ساڵی 2014 له پاكستانه‌وه ده‌ركه‌وت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كرا، كه ناسنامه‌یه‌كی پاكستانی كڕێوه، ناچاركرا بگه‌ڕێته‌وه ئه‌فغانستان، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
مۆنالیزای ئه‌فغانستان ئێستا ته‌مه‌نی 49 ساڵه و له ئیتاڵیایه، له‌گه‌ڵ سه‌دان هاووڵاتی دیكه‌ی ئه‌فغانی دوای كۆنتۆڕڵكردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، وڵاته‌كه‌ی خۆیان به‌جێهێشتووه، به‌ڵام جێهێشتنی وڵات بۆ شه‌ربات یه‌كه‌م جار نییه، پێشتریش وه‌ك په‌نابه‌ر له پاكستان ژیاوه.