فاوچی: گۆڕاوی ئۆمیكرۆن به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی فاوچی، گه‌وره راوێژكاری پزیشكیی كۆشكی سپی دووپاتیكرده‌وه، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن"، كه به‌مدواییانه له باشووری ئه‌فریقیا دۆزراویه‌وه، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه داوه كه زۆر به خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات.
فاوچی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی "ئێن بی سی" جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی 6 مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌م ژه‌می ڤاكسینیان تێپه‌ڕیوه، پێویسته ژه‌می به‌هێزبوون "ژه‌می سێیه‌م"ـیش وه‌ربگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌كرێت گه‌شته ئاسمانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وام بن، به‌و مه‌رجه‌ی رێز له پرۆتۆكۆڵی سه‌لامه‌تی بگیرێت.
گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا له بڵاوبوونه‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌و زنجیره نوێیه‌ی كۆرۆنا له وڵاتی ئوسترالیا تۆماركراون، ئه‌مه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له وڵاتان گه‌شته‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه راگرتووه.
گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا، كه هه‌فته‌ی رابردوو رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان به جۆرێكی "جێگه‌ی نیگه‌رانی" ناوی برد، مه‌ترسییه‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، به‌رامبه‌ر به ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا له جۆره‌كانی دیكه خۆڕاگرتر بێت و بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش درێژه به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بدات، كه ماوه‌ی دوو ساڵه له بڵاوبوونه‌وه به‌رده‌وامه.
هه‌رچه‌نده پێشبینی ده‌كرێت كه جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا زۆر كوشنده بێت، به‌ڵام تا ئێستاش زانایان له‌وه دڵنیا نه‌بوونه‌ته‌وه ئاخۆ به‌توندی تووشی مرۆڤ ده‌بێت یان نا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B