به ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی ته‌قینه‌وه و په‌لاماره‌كه‌ی ماڵی كازمی ببینه

K24 – هه‌ولێر:
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به دوو فڕۆكه‌ی درۆن هێرشكرایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و دوو بۆمبی ئاخنراو به مادده‌ی سی فۆڕ له‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی خرانه خواره‌وه.
یه‌كێك له بۆمبه‌كان ته‌قیه‌وه و زیانێكی زۆری به‌ر ماڵه‌كه گه‌یاند و دووه‌میان نه‌ته‌قییه‌وه.
ماڵی كازمی، له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدایه و چوار ده‌رچه‌ی نهێنی بۆ ده‌ربازبوون هه‌یه و دوای رووداوه‌كه تیمی پاسه‌وانه‌كانی كازمییان له ماڵه‌كه‌ی به‌ره‌و شوێنێكی سه‌لامه‌ت گواسته‌وه.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه، كرته لێره بكه (ڤیدیۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ماڵی كازمی)
لیژنه‌یه‌كی باڵای لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه ده‌ستی به كار كردووه و ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی لێكۆڵینه‌وه‌كانی خسته‌ڕوو.
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌كه، له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند،لیژنه‌كه بۆی سه‌لماوه، كه هێرشه‌كه به دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بووه و دوو بۆمبیان خستووه‌ته خواره‌وه و یه‌كێكیان ته‌قیوه‌ته‌وه و دووه‌میان نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، خاڵی ده‌ستپێكی هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌كه ده‌ستنیشان كراوه و لیژنه‌كه تیمی لێكۆڵه‌ر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ره‌وانه كردووه و توانراوه هه‌ندێك جێپه‌نجه له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵبگیرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیمه‌كان توانیویانه بۆمبی دووه‌م بدۆزنه‌وه، كه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌داخێكی زۆره‌وه تیمی ته‌قێنه‌ره‌وه ئه‌ركی خۆیان به شێوه‌یه‌كی درووست جێبه‌جێ نه‌كردووه و لیوا سه‌باح شبلی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی نه‌هێشتنی ته‌قینه‌وه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بانگ كراوه و پرسیاری لێكراوه، ئایا ئێوه جێپه‌نجه‌تان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه، وتوویه‌تی به‌ڵێ، به‌ڵام بۆ رۆژی دوایی هاتووه‌ته‌وه عه‌مید ئه‌كره‌می له به‌ڵگه‌ی تاوان له‌گه‌ڵ بووه و وتوویانه بۆمبه‌كه ته‌قێنراوه‌ته‌وه و جێپه‌نجه هه‌ڵنه‌گیراوه، بۆیه لیژنه‌كه بڕیاری داوه هه‌ردوو مه‌فره‌زه‌ی چوونه‌ته ئه‌وێ ده‌ستگیر بكرێن، به‌و پێیه‌ی جێپه‌نجه‌یان هه‌ڵنه‌گرتووه، چونكه ئه‌وه ئه‌ركی ئه‌وان بووه. ئه‌و بابه‌ته له ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه و كه‌س تۆمه‌تبار ناكرێت، به‌ڵام ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ نه‌كردووه.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا، قاسم ئه‌عره‌جی دیمه‌نی فڕۆكه‌كه‌ی پیشاندا، كه بۆمبه‌كه ئاراسته‌ی ماڵی مسته‌فا كازمی ده‌كات.
ده‌قی كۆنفرانسه میدیاییه‌كه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی