پیکێ: پێم باشترە بمرم نەوەک درێسی ریال مەدرید بپۆشم

جیرارد پیکێ
جیرارد پیکێ

جیرارد پیکێ لە نوێترین دیمانەیدا دەڵێت 'پێم باشترە بمرم نەوەک درێسی ریال مەدرید بپۆشم'.

جیرارد پیکێ، بەرگریکاری بارسێلۆنای ئیسپانی لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لەبارەی ئەگەری پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی ریال مەدرید دەڵێت 'ئەستەمە من یاریی بۆ ریال مەدرید بکەم، پێم باشترە بمرم و گیان لەدەست بدەم نەوەک درێسی ریال مەدرید بپۆشم'.

هەروەها پیکێ دەڵێت 'هەندێکجار بیر لەوە دەکەمەوە لە داهاتوودا هەوڵ بۆ ئەوە بدەم ببمە سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، بەڵام هەندێکجاریش دەڵێم نا، چونکە سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا پێویستی بە قوربانیدانێکی گەورەیە، ئەگەر یانەکە پێویستی بە من بێت دەبمە سەرۆکی یانەکە، بەڵام پێموایە هێشتا کاتێکی زۆر ماوە بۆ ئەوەی ببمە سەرۆکی یانەکە'.