مه‌سرور بارزانی: ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ینه قوربانی هیچ شتێك
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش رایگه‌یاند، قسه‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكار بێت له پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كان و بڕیاری دروستكردنی دوو لیوای هاوبه‌شیش هه‌یه، به‌ڵام هێشتا هه‌نگاوه‌كان وه‌ك پێویست نین.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بن له‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی فیدرالی، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ینه قوربانی هیچ شتێك و ئه‌وه‌ی له توانادابێت و پێمان بكرێت ده‌یكه‌ین".
سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانان له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن به‌ڵام داواكارین ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه پێشمه‌رگه پێویستیه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش دابین بكه‌ن و گوتی: "به‌داخه‌وه تاكو ئێستاش رێگری هه‌یه له‌دابینكردنی چه‌ك و پێداویستی شه‌ڕی تیرۆر بۆ پێشمه‌رگه".
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له توانادا بێت له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، به‌ڵام بێگومان هه‌ندێك شت هه‌یه له توانای ئێمه‌دا نییه، بۆیه داوا له هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین جددیتر بن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.