به‌حره‌ین سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی داعش له مه‌خموور ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌حره‌ین سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی داعش له مه‌خموور ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ترسنۆكانه‌یه ده‌كه‌ین، پرسه و سه‌ره‌خۆشی به كه‌س و كاری شه‌هیدان راده‌گه‌یه‌نین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین راشیگه‌یاند، كار ده‌كه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری.
شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری چه‌ند گوندێكی سنووری قه‌زای مه‌خمووریاندا و له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌دا، له گوندی خدرجیجه 3 هاووڵاتی و 10 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 5 هاووڵاتیش بریندار بوون.