کۆچبەرێکی کورد لە پۆڵەندا گیانی لەدەستدا
K24 - دهۆک
ئەڤین عیرفان زاھیر، کۆچبەرێکی کورد بوو، دوای 25 رۆژ بێ هۆشبوونی شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەیەکی پۆڵەندا گیانی لەدەستدا.
ئەڤین، خەڵکی پارێزگای دهۆکە، دایکی پێنج منداڵ بوو لە هەمانکاتدا دووگیان بوو، بەهۆی سەرما و ماندوبوون کۆرپەکەی ناو سکی لەباردەچێت و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پۆڵەندا لە ژێر چاودێری پزیشکیدابوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە دهۆک، ئەڤین عیرفان، ئەمساڵ بە رێگەی نایاسایی لەگەڵ خێزانەکەی روویان کردووەتە بێلاڕووس، لەوێشەوە چوونەتە ناو خاکی وڵاتی پۆڵەندا.