بزنێك دۆسیه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی ده‌دزێت
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی ده‌گمه‌ن و پێكه‌نیناوی، بزنێك له ناوچه‌ی "چاوبیپوور"ی هیندستان ده‌چێته نووسینگه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی له "پانشیات"، دۆسیه‌یه‌كی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه ده‌بات و راده‌كات.
تۆڕی "ئێن دی تی ڤی" بڵاویكرده‌وه، بزنێك له شاری چاوبیپوور بووه‌ته بابه‌تی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دیمه‌نی راكردنی به دۆسیه‌یه‌كی حكومییه‌وه تۆماركراوه و بووه‌ته مایه‌ی پێكه‌نین.
له‌و كاته‌ی بزنه‌كه دۆسیه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی ده‌بات و راده‌كات، یه‌كێك له شوێنی رووداوه‌كه وه‌ستاوه و دیمه‌نه‌كه تۆمار ده‌كات، دواتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاویده‌كرێته‌وه، له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌ركه‌وتووه، فه‌رمانبه‌رێك به‌دوای بزنه‌كه راده‌كات، تا مامه‌ڵه‌كه‌ی لێوه‌ربگرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆڤ ئیندیا"ش بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بزنێك له‌ناكاو ده‌چێته ژووری سكرتێری فه‌رمانگه‌یه‌ك له شاری چاوبیپوور، دۆسیه‌یه‌ك ده‌بات، كه ژماره‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی تێدایه، پشوێییه‌كه درووست ده‌كات، بۆیه فه‌رمانبه‌رێك به‌په‌له به‌دوای ئه‌و بزنه‌دا راده‌كات، تا دۆسیه‌كه‌ی لێوه‌ربگرێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای راكردنێكی زۆر، فه‌رمانبه‌ره‌كه دۆسیه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك زیانی به دۆسیه‌كه گه‌یاندووه.
कानपुर में बकरी सरकारी फ़ाइल चबाती भागी… पीछे अधिकारी भागा…
— Umashankar Singh उमाशंकर सिंह (@umashankarsingh) December 3, 2021
बकरी से फ़ाइल वापस ले पाया कि नहीं पता नहीं 😂 pic.twitter.com/QBD2owEoe8