به‌سره.. باوكێك له‌لایه‌ن كوڕ و كچ و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌كوژرێت
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه، له پارێزگای به‌سره تاوانێكیان ئاشكراكردووه، كه باوكێك له‌لایه‌ن كوڕ و كچ و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه له خه‌ودا كوژراوه، دواتر بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌یان، جه‌سته‌ی پیاوه‌كه‌یان سووتاندووه و فڕێیانداوه‌ته‌وه ناو ده‌ریاوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك زانیاری‌یان له‌سه‌ر تاوانێكی كوشتن ئاشكرا كردووه، كه پیاوێك ته‌واوی جه‌سته‌كه‌ی سووتاوه و بووه‌ته خه‌ڵووز، به‌شێوه‌یه‌ك جه‌سته‌كه‌ی شێواوه و زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌ناسرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه كراوه، هێزه ئه‌منییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ناحیه‌ی "هاریسه" له پارێزگای به‌سره-ی باشووری عێراق ته‌رمه سووتاوه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، دواتر شیكارییان بۆ ته‌رمه‌كه كردووه، گه‌یشتووته سه‌ره‌داوێك، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پیاوه‌كه كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان به‌ڵگه‌كانیان رووبه‌ڕووی تۆمه‌تباره‌كان كرده‌وه، دانیان به‌تاوانه‌كه ناوه، كه به چه‌كی "گی سی" ته‌قه‌یان له پیاوه‌كه كردووه و له خه‌ودا گوللـه‌یان له‌سه‌ری داوه، دواتر ته‌رمه‌كه‌یان بۆ پشت خانووه‌كه‌یان گواسته‌وه‌ته‌وه و له‌وێ سووتاندوویانه، به‌دیارییه‌وه بوون تا بووه‌ته خه‌ڵووز، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونكرده‌وه، تۆمه‌تباره‌كان له دانپێدانه‌كانیاندا گوتوویانه كێشه‌یه‌كی خێزانی گه‌وره له‌نێواندا هه‌بووه، بۆیه دایكه‌كه له‌گه‌ڵ كوڕ و كچه‌كه‌ی رێككه‌وتووه، تا به‌م شێوه‌یه باوكه‌كه بكوژن.
روونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كه‌ی تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام دراوه، ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، به پێی مادده‌ی (406)ی یاسای سزای عێراقیش هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراون و رووبه‌ڕووی دادگاییكردن ده‌كرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سزای خۆیان وه‌ربگرن.