کەشناسی: لە هەندێک ناوچە بەفر دەبارێت
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە کاتەکانی درەنگانی شەودا لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە لە کاتەکانی بەیانی زوو ئاسمان هەور دەبێت و بە بڕی جیاواز باران لە ناوچەکان دەبارێت.