سلێمانی... سبه‌ی شانۆگه‌رییه‌ك له‌باره‌ی ژنانی رزگاربووی ژێر ده‌ستی داعش نمایش ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی تیپی شانۆی هاوڕێیانی گه‌زیزه رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی 9ـی دیسێمبه‌ر شانۆگه‌رییه‌ك له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری به ئه‌زموون نمایش ده‌كرێت، كه په‌یوه‌سته به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی جیهانی و ناوچه‌كه و كوردستان.
شه‌هێن سابیر به‌رپرسی راگه‌یاندنی تیپی شانۆی گه‌زیزه به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، گه‌زیزه ئه‌و برینه قوڵه‌ی ژنانی رزگاربووی ژێر ده‌ستی داعش له رێگه‌ی ئه‌و شانۆگه‌رییه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی تیپی شانۆی گه‌زیزه روونیكرده‌وه، سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژ له سلێمانی ئه‌م شانۆگه‌رییه پێشكه‌ش ده‌كرێت، كه زۆرترین میوانی تایبه‌تمان بۆی بانگهێشتكردووه، یه‌كێك له بڕگه‌كانی ئه‌و كاره، دوای ئه‌وه‌ی میوان و بینه‌ره‌كان دێن، هه‌ر له‌وێ پێیان ده‌ڵێین كه پشتیوانی و په‌یامی خۆیان له‌باره‌ی شانۆگه‌رییه‌كه به ئێمه بگه‌ینن، گوتی: " له‌و شانۆگه‌رییه ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی گرنگ ده‌رده‌كه‌ونه‌وه، كه بینه‌ر چاوه‌ڕێیان ده‌كات".