فه‌توای نوێ له باره‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكارییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
خانەی فەتوای میسر جەخت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌نجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاری ئەگەر بە مەبەستی باشتر دەرکەوتنی رووخسار بێت رێگەپێدراو نییە، تەنها لە چەند حاڵەتێکدا نەبێت.
خانەی فەتوای میسر لە وێبسایتی فەرمی خۆی لەبارەی نەشتەرگەریی رایانگەیاند، لە رووی شەرعییەوە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاری وەک بچووککردنەوەی لووت یان هەر ئەندامێکی دیکەی جەستە، ئەگەر قەبارەکەی شێوەیەکی نائاسایی گەورە بێت و کەسەکە لە رووی دەروونییەوە ئازار بدات و شه‌رمی لێبکات، ئەوا لەلایەنی شەرعییەوە ئاساییە و وەک چارەسەرێک لێی دەڕوانرێت.
خانەی فەتوا راشیگەیاند، مەبەست لە نەشتەرگەریی جوانکاری، گێڕانەوەی لووت یان ئەندامێکی دیکەی جەستەیە بۆ ئەو شێوە ئاساییەی کە خودا بە هەمووانی بەخشیووە، بەڵام بچووککردنەوەی ئەندامەکانی جەستە بۆ مەبەستی جوانتر نیشاندانی، ئەوە دەستکاریکردنی کاری خودایە و لەرووی شەرعەوە رێگە پێنەدراوە."
فه‌توا نوێیه‌كه هیچ شتێكی له باره‌ی بۆتۆكس و فیله‌ر نه‌گوتووه، كه به‌كارهێنانیان بۆ مه‌به‌ستی جوانكاری یه‌كجار باوه.
H.H