ڤلادیمێر پوتن: شۆفێری تاكسی بووم
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، كه به جه‌مسه‌رێكی سه‌ره‌كی گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی داده‌نرێت له جیهان، باس له‌وه ده‌كات، سه‌رده‌مێك باری دارایی ئه‌وه‌نده خراپ بووه، ناچار بووه وه‌ك شۆفێری تاكسی كار بكات.
پوتن باس له‌وه ده‌كات، له ساڵی 1990 باری دارایی ئه‌وه‌نده خراپ بووه، ناچار بووه له دوای ته‌واوبوونی ده‌وامی فه‌رمی، به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆی كار بكات و خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه هیچ كاتێك پێی خۆش نییه باسی ئه‌و بارودۆخه ئابوورییه‌ی خۆی بكات له‌و سه‌رده‌مه و ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده پێم‌خۆش نییه ئه‌و بابه‌ته باس بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه راستییه".