توێژینه‌وه‌یه‌ك: له‌و ته‌مه‌نه‌دا ژیانی هاوسه‌ری پێك مه‌هێنه

K24- هه‌ولێر:
پێگه‌ی بێست لایڤ ئه‌نجامی تویژێنه‌وه‌یه‌كی بڵاویكردووه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نێكی زوودا ئه‌گه‌ره‌كانی جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق زیاتر ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه: توێژه‌ران راپرسیه‌كیان له‌سه‌ر 52 كه‌سی ئه‌نجامداوه، له ئافره‌تان و پیاوان، %45 به‌شداربووان كه جیابوونه‌ته‌وه، گوتویانه: پێكهینانی ژیانی هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نێكی زوودا، هۆكاری جیابوونه‌وه‌یان بووه.
گۆڤاری Couple and Family Psychology بڵاویكردووه‌ته‌وه، توێژینه‌وه‌كه هۆكاری بنه‌ڕه‌تی جیابوونه‌وه ئاشكراده‌كات.
له ئه‌نجامه‌كانی توێژنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، رێژه‌ی ناوه‌ندینه‌یی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان 25 ساڵ بووه، گوتوویانه: هاوبه‌شه‌كانی ژیانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌م ناسیوه، ئینجا بڕیاری پێكه‌وه ژیانیانداوه، گه‌ر دره‌نگتر هاوسه‌رگیرییان كردبا، په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتووتر ده‌بوو.
H.B