وه‌زیرێكی پێشووی دانیماركی سزای به‌ندكردنی بۆ ده‌رچوو
K24 – هه‌ولێر:
دادگایه‌كی دانیماركی سزای به‌ندكردنی بۆ وه‌زیری پێشووی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌ی به هۆی جیاكردنه‌وه‌ی هاوسه‌ران و دوورخستنه‌وه‌یان له یه‌كتر، ده‌ركرد.
ئاژانسی هه‌واڵی BBC رایگه‌یاند، دادگایه‌كی دانیماركی سزای 60 رۆژ به‌ندكردنی بۆ ئه‌نگه‌ر ستویبه‌رگ، وه‌زیری پێشووی كۆچبه‌رانی دانیمارك (2015 - 2019) ده‌ركرد، كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاوسه‌رانی له یه‌كتری جیاده‌كرده‌وه.
وه‌زیری پێشووی كۆچبه‌رانی دانیمارك له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به گوێره‌ی كولتووری دانیماركی ئه‌و كاره‌ی كردووه، نابێت منداڵان پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه سزاكه‌ی وه‌رده‌گرێت و لێی په‌شیمان نییه.
ئاژانسی هه‌واڵی BBC روونیكرده‌وه، یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ئه‌و وه‌زیره دانیماركییه كردوویه‌تی، ماوه‌ی 4 مانگ دوو هاوسه‌ری به ره‌گه‌ز سووری له یه‌كتری جیاكردووه‌ته‌وه، كاتێك ریماز كه هاوژینی نووره، دووگیان بووه، هه‌ردووكیان سكاڵایان له دادگایه‌كی دانیماركی تۆمار كرد، دوێنێ سزای به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ بۆ ده‌رچوو.
ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووی دانیمارك له ماوه‌ی كاركردنیدا هه‌ڵویستی به‌رامبه‌ر پرسی كۆچبه‌ران تووند بووه، له ساڵی 2016 بڕیارێكی ده‌ركرد، (ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵیدایه، جیای ده‌كردنه‌وه و له‌یه‌كتری دوور ده‌خستنه‌وه)، بۆ ئه‌مه 23 پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.