شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فر و باران به‌ڕێوه‌یه
K24- هه‌ولێر:
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی پێشكه‌وتووی عێراقی پێشبینی ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فر و بارانی كرد و رایگه‌یاند، شه‌پۆله‌كه سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌گرێته‌وه.
له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، سادق عه‌تییه نووسیویه‌تی: نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی دیكه روو له ناوچه‌كه ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارابارین به رێژه‌ی جیاواز عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه. وه‌ك پیشبینیشی كرد، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت.
عه‌تییه گوتی: پێشبینی ئه‌و شه‌پۆله بۆ ناوچه‌كانی "ئه‌نبار، بیابانی نه‌جه‌ف، نخێب و زۆربه‌ی ناوچه بیابانه‌كانی سه‌ماوه" لاوازن.
هه‌روه‌ها گوتی: ره‌وشی كه‌شوهه‌وا به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه، ته‌نیا پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی و باكووری نه‌ینه‌وا نه‌بێت، كه بارانبارین له‌و ناوچانه تا رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
سادق عه‌تییه بۆ هه‌ردوو رۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ش به‌م شێوه‌یه هۆشداری ده‌دات:
1- بارانی به‌لێزمه له ناوچه و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بارێت.
2- هاتنی شه‌پۆلی لافاو له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كانی میسان و واست به‌هۆی زۆری رێژه‌ی بارانبارین.
3- به‌فر بارین له ناوچه شاخاوییه‌كان، كه پێشبینی ده‌كرێت به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بێت.
H.B