بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان تاڵیبان ده‌رگا به‌ڕووی هه‌زاران چه‌كداری پاكستانیدا ده‌كاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ـیان راگه‌یاند، هه‌زاران چه‌كدار و راهێنراوی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له پاكستانه‌وه روو له ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داواكاری سه‌ركرده و پیاوانی ئاینیی بزووتنه‌وه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی توانا جه‌نگییه‌كانیانی بزووتنه‌وه‌كه‌یان و شاره‌زایی له ئیداره‌دان له ئه‌فغانستان زیاد بكه‌ن، كه له مانگی ئاب/ ئۆگه‌ستسی رابردوو كۆنترۆڵی ئه‌فغانستانی كرد.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌سه‌ر زاری 6 سه‌ركرده‌ی باڵای ئێستا و پێشووی تاڵیبان بڵاویكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌كه‌یان داوایان له چه‌كداران، په‌نابه‌ران، قوتابیانی خوێندنگه ئاینییه‌كان له پاكستان كردووه، بێنه ئه‌فغانستان، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئه‌منیی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان یارمه‌تییان بده‌ن.
چه‌كدارێكی پاكستانی كه پێشتر خه‌ڵكی هێناوه‌ته ناو ریزه‌كانی تاڵیبان و هه‌وڵی زۆری له چه‌كداركردنی گه‌نجان له خوێندنگه ئاینییه‌كان له باكووری رۆژئاوای پاكستان داوه، به‌و رۆژنامه‌یه‌ی راگه‌یاندووه، "پێشنیازی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له ئه‌فغانستان خراوه‌ته به‌رده‌م زۆرێك له جیهادییه‌كانمان، ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو بكه‌ن بمێننه‌وه"، له هه‌مانكاتدا به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان ئه‌و راپۆرتانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له په‌ڕینه‌وه‌ی هه‌زاران چه‌كداری تاڵیبانی پاكستان بۆ ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن و گوتی: "ئه‌و ده‌نگۆیانه هیچ بنه‌مایه‌كییان نییه".
راپۆرته هه‌واڵه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م 4 مانگه‌ی دواییدا له پاكستانه‌وه چوونه‌ته ئه‌فغانستان، نزیكه‌ی 10 هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت و چوونه‌ته پاڵ ئه‌و 75 هه‌زار چه‌كداره‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه له ئه‌فغانستانن.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان، كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، به رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "تا ئێستاش ملیۆنان په‌نابه‌ری ئه‌فغانی له وڵاته‌كه‌مانن و به‌رده‌وام هاتووچۆیان بۆ ئه‌فغانستان هه‌یه" و ره‌تیشی كرده‌وه، "ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له راستییه‌وه".
به‌ر له رووخانی ده‌سه‌ڵاتی پێشووی كابوڵ، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له هاوینی رابردوو بانگه‌وازی بۆ چه‌كدارانی پاكستان كرد كه بچنه ریزه‌كانییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خێراتر كۆنترۆڵی شار و ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی كابوڵیش له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه و راگه‌یاندنی حكومه‌ته كاتییه‌كه‌ی، سه‌ركرده‌كانی تاڵیبانی پاكستان، ئه‌وانه‌ی كه شاره‌زاییان له بواری ئیداره‌دانه‌وه هه‌یه، به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستانه‌وه چوون، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی حكومه‌ت پڕ بكه‌نه‌وه، كه له‌كاتی رووخانی حكومه‌تی پێشوو وڵاتیان جێهێشت، هه‌وره‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه متمانه‌ی به زۆرێك له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش نه‌بوو، كه دوای رووخانی حكومه‌تی پێشوو له شوێنه‌كانیان مابوونه‌وه.
قودره‌توڵڵا، یه‌كێك له چه‌كدارانی تاڵیبانی ئه‌فغانی له‌كاتی ئاماده‌بوونی له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی خوێندنگه‌یه‌كی ئایینی له پاكستان گوتی: له‌كاتی ئاسایی‌دا رێگه به قوتابیانی خوێندنگه ئایینییه‌كان نادرێت ده‌ست له خوێندنه‌كه‌یان هه‌ڵگرن.
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌ڵام پیاوانی ئایینی له هه‌ندێك خوێندنگه بڕیاریان داوه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكرێن و رێگه به قوتابیان بدرێت خوێندنه‌كه‌یان رابگرن و په‌یوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕ و شاره‌زایی ئیداره‌دان یارمه‌تی بزووتنه‌وه‌كه بده‌ن".
H.B