30 مێردمنداڵ به‌هۆی خه‌ته‌نه‌كردنه‌وه له باشووری ئه‌فریقا مردن

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی نه‌ریتێكی به‌كۆمه‌ڵ له پارێزگای "ئیسترن كیپ"ی له باشووری ئه‌فریقا 30 مێردمنداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 80 مێردمنداڵی دیكه‌ش برینداربوون، كه به كۆمه‌ڵ خه‌ته‌نه‌كراون.
رۆژنامه‌ی "canberra times" له زاری نكوسی لانجا مافۆسۆ، به‌رپرسی نه‌ریته‌كه بڵاویكرده‌وه، 30 مێردمنداڵ له‌ده‌ستداوه، كه به‌هۆی وشكبوونه‌وه و ژه‌هراویبوونی خوێن و قووڵیی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
نه‌ریتی "ئولوالوكۆ"، نه‌ریتێكی به‌كۆمه‌ڵه و تێیدا هه‌زاران مێردمنداڵ له ته‌مه‌نی 16 ساڵی به شێوه‌یه‌كی كۆن له مه‌راسیمێكدا خه‌ته‌نه ده‌كرێن، ئاماژه به‌وه كراوه، نه‌ریته‌كه بریتییه له گواستنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی منداڵی بۆ پێگه‌یشتن.
خه‌ته‌نه‌كردنه‌كه به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی كۆنی ناوچه‌كه ده‌كرێت و دواتر خه‌ته‌نه‌كراوه‌كه ده‌بێت ماوه‌یه‌ك به ته‌نیا له ده‌شته‌كان بمێنێته‌وه، مافۆسۆ روونیكرده‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و مێردمنداڵانه به‌شێوه‌یه‌كی باش چاودێری ناكرێن، بۆیه ئه‌و رووداوانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
زولانی مكیڤا، سكرتێری گشتیی كۆنگره‌ی سه‌ركرده‌ی هۆزه‌كان له باشووری ئه‌فریقا له لێدوانێكی رۆژنامه‌ونیدا رایگه‌یاند، پێویسته رێكارێكی بنبڕ بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مردن به‌هۆی نه‌ریتی "ئولوالوكۆ" رابگرین، نابێت هه‌موو ساڵێك قوربانیمان هه‌بێت.
ئولوالوكۆ، نه‌رێتێكی كۆنی باشووری ئه‌فریقایه، ساڵانه له كۆتایی مانگی حوزه‌یران تا سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووز، یان له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م تا سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌سێك به شێوازێكی كۆن نه‌شته‌رگه‌ری بۆ هه‌رزه‌كاره‌كان ده‌كات و به‌شێك له ئه‌ندامی نێرینه‌یان لێده‌كاته‌وه و دواتر له شوێنێك ده‌هێڵرێنه‌وه تا ماوه‌ی دوو تا چوار هه‌فته.
له قۆناغی دووه‌مدا خه‌ته‌نه‌كراوه‌كان به ئاوێكی تایبه‌ت ده‌شۆن و جلوبه‌رگه‌كانیشیان ده‌سووتێنن، جلێكی نوێیان له‌به‌ر ده‌كه‌ن، به‌و مانایه‌ی له قۆناغی منداڵییه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ ته‌مه‌نی گه‌وره و به پیاو هه‌ژمار ده‌كرێن.