له سووريا هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا هاوكارى كورد و نه‌يارانى داعش ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، هێزێكى تايبه‌تى سوپاكه‌يان، راوێژ پێشكه‌ش به نه‌يارانى داعش ده‌كه‌ن و له ناوچه‌كانى باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستان) بوونيان هه‌يه و له رووى مه‌يدانييه‌وه هاوكارى كورده‌كان و هێزه‌كانى ديكه ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژى سوپا، رايگه‌ياند، وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا، جان ئێف لۆدريان، ئه‌وه‌ى دووپاتكردووه‌ته‌وه، كه فه‌ره‌نسا چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى و چه‌ترێكى ئاسمانى سه‌ربازيانه‌ى بۆ ئه‌و هێزانه درووستكردووه كه ده‌يانه‌وێت شه‌ڕى داعش بكه‌ن.
كۆڵۆنێڵ جيل جاروون، گوته‌بێژى سوپا ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، هيچ زانيارييه‌كى زياتر سه‌باره‌ت به‌و هێزه تايبه‌ته‌ى فه‌ره‌نسا ئاشكرا ناكه‌ين كه له سووريايه و ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنى سه‌لامه‌تى و چالاكييه‌كانى ئه‌و هێزه‌يه له سووريا.
ئاشكراشيكرد، راوێژكارانى فه‌ره‌نسى هاوكارى هێزه‌كانى كورد ده‌كه‌ن، كه خۆيان له يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان (يه‌په‌ژه) ده‌بيننه‌وه و پێشڕه‌وايه‌تى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتيى ده‌كه‌ن، كه چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى ديكه‌ى عه‌ره‌ب و توركمان و كريستيانيان له خۆ گرتووه و له‌سه‌ر بنه‌ماى بڕوابوونيان به مافى نه‌ته‌وه‌كان له‌وانه‌ش كورد هێزه‌كه‌يان درووستكردووه.