راپۆرتێكى نێوده‌وڵه‌تى: له فه‌ره‌نسا ئازادى تاكه‌كه‌سى پێشێلده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، پرسى ئازادى مرۆڤ له فه‌ره‌نسا رووى له پاشه‌كشێ كردووه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له‌و وڵاته‌دا ياساى بارى له ناكاوى راگه‌يه‌ندراوه و له 2015ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
يه‌كێتييه‌كه له راپۆرتێكدا داوايكردووه، حكومه‌تى فه‌ره‌نسا پابه‌ندى بنه‌ماكانى ئازادى بێت و كۆتايى به كاركردن به ياساكانى بارى له ناكاوى بهنيێت.
له ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: به هۆى رێساكانى بارى له ناكاوييه‌وه، پێشێلكارى قوڵ و هه‌ستيار له باره‌ى ئازادييه‌كانى تاكه‌وه كراوه و سه‌روه‌رى ياسا پێشێلكراوه.
سه‌باره‌ت به رێككاره‌كانيش ئه‌و يه‌كێتييه روونيكردووه‌ته‌وه، رێككاره‌كانى ده‌وڵه‌ت ناهاوسانگانه‌ن.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، پرۆسه‌ى هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان و ده‌ستگيركردن پشكنينى ناو ماڵ زۆربه‌ى جار له ده‌ره‌وه‌ى ياسا و فه‌رمانه دادوه‌رييه‌كان و له ده‌ره‌وه‌ى چاودێرى ياسايى ئه‌نجام ده‌درێت.
يه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ داواى له په‌رله‌مانى فه‌ره‌نسا كردووه، هه‌وڵه‌كانى بخاته‌گه‌ڕ بۆ چاودێريكردنى ره‌وشى ئازادييه‌كانى مرۆڤ له وڵاته‌كه‌يدا.