هاوسه‌ری ئه‌ستێره‌یه‌كی هۆلیوود ده‌بێته پارێزه‌ری كوردانی ئێزدی
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ل كلوونی، هاوسه‌ری جۆرج كلوونی، ئه‌ستێره‌ی ناوداری هۆلیوود، رایگه‌یاند ده‌بێته پارێزه‌ری دۆسیه‌ی كوردانی ئێزدی له دادگای نێوده‌وڵه‌تی، له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه له دژیان ئه‌نجامدراون.
ئه‌مه‌ل كلوونی كه به‌ره‌گه‌ز لوبنانییه ده‌ڵێت: "چۆن ده‌بێت گه‌وره‌ترین تاوانی مرۆڤایه‌تی به به‌رچاوی ئێمه ئه‌نجام بدرێت و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه‌ش له دادگای لاهای دادگایی نه‌كرێن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌زانین به هه‌زاران ئێزدی له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش كوژران و به هه‌زارانی دیكه‌ش رفێندراون و تا ئێستاش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر ژنان".
ئه‌مه‌ل ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كاتی ئه‌وه هاتووه به‌رپرسانی داعش بخرێنه قه‌فه‌زی زیندان و گوتی: "شانازییه‌كه مه‌زنه بۆ من ببمه پارێزه‌ری دۆسیه‌ی نادیه موراد و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان بكه‌م".
له‌و باره‌یه‌وه نادیه موراد، چالاكی ئێزدی، كه به كچی كوردستان ناسراوه، بۆ ئه‌و پاڵپشتیكردنه‌ی كوردانی ئێزدی سوپاسی ئه‌مه‌ل كلوونی ده‌كات.
ئه‌مه‌ل كلوونی شاره‌زا و پسپۆری یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و ئێستاش راوێژكاری یاسایی و پارێزه‌ری به‌رگریكاره له دادگای باڵای دۆتی ستریت چامبه‌رز له له‌نده‌ن.