زیرەکیەکی دەستکرد دەبێتە جێگرەوەی داواکاری گشتی

دەتوانێت بە وردی 97% دادگایی خەڵکی بکات
دادگا
دادگا

K24 - هەولێر:

چینیەکان پەرەیان بە AI "زیرەکیەکی دەستکرد" داوە کە دەتوانێت بە وردی 97% تاوانەکان بناسێتەوە و بڕیار لەسەر تاوانباران بدات.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "لاد بایبڵ"، تیمێکی چینی کاریان لەسەر زیرەکییە دەستکردەکە کردووە و تیمەکەش لەلایەن پرۆفیسۆر شی یۆنگ، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای زانستەکان لە چین سەرپەرشتی کراوە.

وەک لە هەواڵەکە ئاماژەی پێدراوە، زیرەکییە دەستکردەکە تا ئێستا ناتوانێت بەشداری بکات لە پڕۆسەی تۆمەتبارکردنی گومانلێکراوەکان و پێشنیارکردنی سزاکان، بەڵام یارمەتیدەرە لە هەڵسەنگاندنی بەڵگەکان و دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا تاوانبارەکان مەترسیدارن بۆ ئاسایشی گشتی یان نا.

زانایان لەو باوەڕەدان تا رادەیەک دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی داواکاری گشتی لە پرۆسەی بڕیاردان لەسەر تاوانباران.

گەشەپێدەرانی زیرەکییە دەستکردەکە وتیان کە AI بەکاردەهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی کارەکەی داواکاری گشتی، بەڵام کارپێکردنی هێشتا زۆری ماوە.

H.H