هۆشدارییه‌ك بۆ گونده‌كانی ئه‌م سنووره‌

ئاگادار بن
زێی بچووك
زێی بچووك

K24 – هه‌ولێر:

کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەنداوی کۆڵەسەی سەردەشته‌وه‌، ئاوی زێی بچووک بەردەداتەوە، داوا لەو گوندنشینانەی دەکەونە نزیک زێی بچووک دەکرێت، ئاگاداری خۆیان بن.

په‌یامنێری کوردستان 24 لە سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناو ھێزەکانی پاسەوانی سه‌ر سنوور ئه‌و زانیارییه‌ی دەستکەوتووە و رایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێک لە ئاوی بەنداوی کۆڵەسەی بە ڕووی ھەرێمی کوردستان لە زێی بچووک بەرداوەتەوە.

بەنداوی کۆڵەسە دەکەوێتە سنووری شاری سەردەشت لە رۆژھەڵاتی کوردستان، ساڵی2009 دەستکراوە بە درووستکردنی، كاتی تەواوبوونی لە ساڵی 2017، ئێران ئاوی زێی بچووکی بە رووی ھەرێمی کوردستاندا گرتەوە.

ساڵانە لە وەرزی زستاندا کاتێک ئاو لە بەنداوەکە زیاد دەبێت یان کەناڵەکانی بەنداوەکە پاک ده‌كرێنه‌وه‌، ئێران بڕێک ئاو بەردەداتەوە .

بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکەش بێ ئاگاداری ھەرێمی کوردستان، ھەندێ جار مەترسی بۆ ئەو گوندنشینانە دروست دەکات کە دەکەونە نزیک زێی بچووک.