بە ڤیدیۆ.. رەفتارێکی وەزیری دەرەوەی پاکستان هاووڵاتیانی عەرەب تووڕە دەکات
K24 - هه‌ولێر:
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی پێشوازی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان, شا محمد قڕشی، له نواف بن سعید مالكی, باڵیۆزی سعودیه له وڵاته‌كه، به‌هۆی ئه‌ته‌كێتی پێشوازیه‌كه و شێوه‌ی دانیشتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكسان، رەخنەیەکی زۆری لێ‌گیرا و هەندێکیش بە سووکایەتیکردن لێکیان دایەوە.
شا محمد قڕشی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان، لە دانیشتەنەکەیدا كه قاچی خستبۆه سه‌ر قاچ، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بە گشتی و سعودیه بە تایبەتی ده‌نگ و هه‌رایه‌كی زۆری نایه‌وه.
ره‌خنه‌گران وه‌ك سوكایه‌تیه‌ك به‌رامبه‌ر به باڵوێز و بێ رێزی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكسان لێكدانه‌وه‌یان بۆ كرد، به‌تایبه‌تی كه له نه‌ریت و كلتوری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌م شێوازی دانیشتنه به‌رامبه‌ر میوان قبوڵكراو نییه.
سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری میدیاکان بۆ وەرگرتنی لێدوان، هەوڵی پەیوەندیکردنیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوو وڵاتەکەوە داوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایه‌ك له دوو وڵاته‌كه له‌و باره‌وه رونكرده‌وه‌یان بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه سی ئێن ئێن عه‌ره‌بی