هونه‌رمه‌ندێكی تورك: سه‌رۆك شاره‌وانی ئیستانبوڵ ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری توركیا
K24- هه‌ولێر:
فازڵ سای، میوزیكژه‌نی به‌ناوبانگی تورك جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، سه‌رۆك شاره‌وانی ئیستانبوڵ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا سه‌ركه‌وێت.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده توركه گوتی: وێڕای ئه‌و هه‌موو كۆسپانه‌ی له‌لایه‌ن ركابه‌ره‌كانییه‌وه ده‌خرێنه به‌رده‌م ئیمام ئۆغلۆ، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی توركیا سه‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م گوتانه‌ی هونه‌رمه‌نده توركه‌كه له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاتوون و پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رۆك شاره‌وانی ئیستانبوڵ راگه‌یاند و نووسیویه‌تی: "ئیمام ئۆعلۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌باته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن وێڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ له ساڵی 2019، به‌ڵام له دووباره‌كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌دا بۆ جاری دووه‌میش توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت".
سای سه‌رۆك شاره‌وانیی ئیستانبوڵی به "كوڕی گه‌ل" وه‌سفكرد و گوتی: "ئه‌و له دۆخێكی سه‌خت و دژوار‌دا و به هه‌وڵ و ماندوبوونێكی زۆر توانی له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی ئیستانبوڵ سه‌ركه‌وتوو بێت. من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه له بردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریشدا سه‌رده‌كه‌وێت، وێڕای ئه‌وه‌ی كه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش دۆخێكی سه‌ختی نوێ له‌ئارادایه".
له كۆتایی تویته‌كه‌یدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده توركه نووسیویه‌تی: "وڵات له‌گه‌ڵ ئیمام ئۆغلۆ رۆژی گه‌شاوه‌ی ده‌بێت".
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ له ساڵی 2019 ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، توانی به‌سه‌ر بینالی یڵدرم، ركابه‌ره‌كه‌ی له حزبی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیادا سه‌ربكه‌وێت و له دووباره‌كرنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش هه‌ر خۆی سه‌ركه‌وت، دواجار یڵدرم ناچار بوو، دان به شكستی خۆی سه‌ركه‌وتنی ئیمام ئۆغلۆدا بنێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌نگاوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌تی پشكنینی فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی ئیستانبوڵ و كۆمپانیاكانی سه‌ر به‌و شاره‌وانییه به تۆمه‌تی په‌یوندییان به رێكخراوی تیرۆرستی، كاردانه‌وه‌ی توند و تووڕه‌یی خه‌ڵكێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی توركی، ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، سه‌رۆك شاره‌وانی ئیستانبوڵ نیازی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا و ركابه‌رایه‌تیكردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه، كه بڕیاره له ساڵی 2023 به‌ڕێوه‌بچێت.
H.B