ڤاكسینی ئه‌و وڵاته كه‌وته بازاڕه‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وت له‌به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینێك دژ به په‌تای كۆرۆنا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، توركیا له به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی (توركوفاك)ـی دژ به كۆرۆنا سه‌ركه‌وت.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، توركیا چووه ریزی یانه‌ی 9 وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری ڤاكسینی دژ به كۆڤید19.
د. شوعه‌یب برنجی، بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند، ڤاكسینی نوێی (توركوفاك)، به‌رهه‌مێكی تازه‌ی سه‌د له سه‌دی كۆماری توركیایه.
برنجی روونیكرده‌وه، ئه‌و ڤاكسینه مژده به‌خشه، به ته‌كنیكێكی به‌رز بۆ دژه كۆرۆنا به‌رهه‌مهێنراوه و كاریگه‌ری زۆر بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه دروست ده‌كات. ده‌شڵێت: " له‌كاتی به‌كارهێنانی، كاریگه‌ری لابه‌لا بۆ نه‌خۆش دروست ناكات.
برنجی روونیكرده‌وه، قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌باره‌ی ڤاكسینه توركییه‌كه كۆتایی پێهات، له ئێستادا خه‌ریكی دانانی پلانێكین بۆ دابه‌شكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی له ته‌واوی جیهاندا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند، له‌مڕۆوه 30ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2021 ڤاكسینی توركوفاك ئاماده‌یه، دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی له هه‌فته‌ی رابردوو وه‌رگیرا.