‎په‌ڵكانه‌.. عه‌ره‌بی هاورده‌ به‌چه‌ك هێرشی سه‌ر ماڵێكی كوردیان كرد

دوای هێرشه‌كه‌ رووبەڕووی هێزە عێراقییەكانیش بوونەوە
عه‌ره‌بی هاورده‌ له‌ گوندی په‌ڵكانه‌ بۆ داگیركردنی خانوو و زه‌وی كوردانی دانیشتووی ئه‌و گونده‌
عه‌ره‌بی هاورده‌ له‌ گوندی په‌ڵكانه‌ بۆ داگیركردنی خانوو و زه‌وی كوردانی دانیشتووی ئه‌و گونده‌

K24- په‌ڵكانه‌:

‎عەرەبی هاوردە بە چەك هێرشیانكردە سەر خێزانێكی كورد لە گوندی پەڵكانە بەناوی هیوا كەریم و دەستڕێژی گوللـەیان لێكردووە

‎هاووڵاتییەكی گوندەكە بە كوردستان24ی راگەیاند، ‎ژمارەیەك عەرەبی هاوردە به‌ سه‌رپه‌رشتی فه‌رحان غەزال كە شێخێكی عەرەبە و بە ئەندازیاری تەعریب له‌و سنووره‌ ده‌ناسرێت، بە چەكەوە هێرشیان كردووه‌تە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتییە كوردە و دەستڕێژی گوللـەیان لە ماڵەكەی كردووە.

‎ئه‌و سه‌رچاوه‌ی گوتیشی: دوای ئاگاداركردنەوەی سوپای عێراق و هاتنیان بۆ گوندەكە، ئەو چەكدارانە تەقەیان لە هێزەكەی سوپای عێراقیشیان كرد، دواتر چەكدارەكان لەگەڵ فەرحان غەزال بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.

‎ئێستاش هێزێكی زۆری سوپای عێراق لە گوندەكە بڵاوەی پێكراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن.

H.B